گرنگترین به‌ش بۆ بینینی پێشه‌وه‌و دواوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل بۆ شۆفێر جامهكانیهتی، به‌ڵام به‌وته‌ی پسپۆڕانی ئه‌و بواره، زۆرێك له‌شۆفێران گرنگی پێناده‌ن‌و فه‌رامۆشی ده‌كه‌ن.
شاره‌زایانی بواری پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل ڕایده‌گه‌یه‌نن، كه جامه‌كانی ئۆتۆمبێل به‌تایبه‌ت جامه‌كانی دواو پێشه‌وه بۆ شۆفێر گرنگی خۆی هه‌یه‌و شۆفێر له‌هه‌موو تهنو به‌ركه‌وتنێكی له‌ناكاو به‌ر جامی ئۆتۆمبێل به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دهپارێزیتو ژیانی تا ڕاده‌یه‌ك له‌مه‌ترسی دورده‌خاته‌وه.
پێویسته جامه‌كان به‌رده‌وام به‌پاكوخاوێنی ڕاگیرێن، له‌كاتی دروستبونی درز فه‌رامۆشی نهكاتو چاره‌سه‌ری بكات، جگه له‌وه‌ش له‌كاتی گه‌رماو پارككردنی ئۆتۆمبێلدا بۆماوه‌یه‌كی دوردو درێژ پێویسته لایه‌كی جامه‌كان به‌شێكی كه‌می بكرێته‌وه تاوه‌كو ته‌قین یان درز له‌جامی ئۆتۆمبێلدا ڕونه‌دات.
جامه‌كانی دواو پێشه‌وه هه‌ستیارن، بۆیه هه‌ندێك له‌شۆفێران په‌رده‌و كه‌لوپه‌لی جوانكاری پێوه ده‌كه‌ن یاخود، ئه‌مه‌ش كارێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه به‌گوێره‌ی تویژینه‌وه‌كان ئاستی بینینی شۆفێر كه‌مده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌شه‌واندا، ئه‌مه‌ش دوره له‌ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ.
سه‌رچاوه - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.