كوالیتی هه‌وای ناوماڵ زۆر گرنگه بۆ ته‌ندروستیی سییه‌كان، بۆنموونه پله‌ی گه‌رمی ژوور، ئاستی هه‌واگۆڕی، رێژه‌ی شێداری، له‌گه‌ڵ رێژه‌ی تۆز و گه‌رد و دوكه‌ڵ.
رێژه‌ی شێداری Humidity ناوماڵ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌رزبێت ئه‌وا كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ ده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی له تووشبووان به ره‌بو، چونكه گه‌شه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی كه‌ڕووی ناوماڵ زیاتر ده‌بێت.
چه‌ندین جۆری كه‌ڕووی ناوماڵ Mould هۆكارن بۆ گرفت له كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و توندبوونی نیشانه‌كان له كه‌سانی تووشبوو به ره‌بو یان نه‌خۆشی تری كۆئه‌ندامی هه‌ناسه. هه‌ڵخستن و وشككردنه‌وه‌ی جلی ته‌ڕ له‌ناوماڵدا، داخستنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كان له وه‌رزی زستاندا، داخستنی هه‌واگۆڕی له‌كاتی خۆشووشتن له ژووری گه‌رماودا، هه‌موو ئه‌مانه هۆكارن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی شێداری له ناوماڵدا.
رێژه‌ی گونجاوی شێداری ناوماڵ RH له كه‌شی هاویندا بریتییه له له 40-50%، له وه‌رزی زستانیشدا 30-40%. ئاستی نزمی شێداری ناوماڵ ده‌بێته ئه‌گه‌ری وشكبوونی پێست و لێو و قژ، كڕانه‌وه‌ی قوڕگ و لووت، خورشتی پێست، قڵیشانی لێوه‌كان.
له ماڵێكی كۆنی سارد كه هه‌واگۆڕی باشی تێدا نه‌بێت، رێژه‌ی شێداری تێدا به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ناوه‌ندێكی باش بۆ گه‌شه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی كه‌ڕوو.
سه‌رچاوه/ رێگای كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.