Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 11:02

به‌ وێنه‌.. چێشتخانه‌یه‌ک هه‌لی کارێک به‌ ١٠٠ دۆلار بۆ هه‌ر کاتژمێرێکی کارکردن ڕاده‌گه‌ێنێت

داهاته‌كه‌ی خه‌ونی هه‌موو كه‌سێكه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رپه‌رشتیارانی چێشتخانه‌یه‌كی ئه‌مریكی ریكلامێكیان بڵاوكرده‌وه‌ بۆ پیشه‌یه‌ك كه‌ داهاته‌كه‌ی خه‌ونی هه‌موو كه‌سێكه‌، خاوه‌نی ئه‌م كاره‌ ته‌نها له‌یه‌ك كاتژمێردا ١٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی وه‌رده‌گرێت.

به‌پێی رۆژنامه‌ی "Elite Daily"، چێشتخانه‌یه‌ك له‌ ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، پێوستی به‌ كه‌سانێك هه‌یه‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌گه‌كان بكه‌ن كاتێك خاوه‌نی سه‌گه‌كان له‌و چێشتخانه‌ نان ده‌خۆن، ئه‌مه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ١٠٠ دۆلار بۆ یه‌ك كاتژمێر.

ئه‌و چێشتخانه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ بۆ خاوه‌ن سه‌گه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئه‌م پیشه‌یه‌ پێویسته‌ بۆ كه‌سانی خاوه‌ن سه‌گ، چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌رده‌كردنی سه‌گه‌كان ده‌كات، ده‌بێت كاتێكی خۆش و پشوو ببه‌خشێت به‌ خاوه‌ن سه‌گه‌كان له‌كاتی خواردن و خواردنه‌وه‌دا.

چێشتخانه‌كه‌ داوا له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات، كه‌ ناویان تۆمار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م پیشه‌یه‌ وێنه‌یه‌ك یان ڤیدیۆیه‌ك بنێرن، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه‌ چۆن سه‌رپه‌رشتی سه‌گ ده‌كه‌ن.

ئه‌و كه‌سه‌ خۆشبه‌خته‌ی كه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت له‌لایه‌ن چێشخانه‌كه‌وه‌، خولێكی مه‌شق و راهێنانی بۆ ده‌كرێته‌وه‌ له‌ نێوان شه‌ش بۆ هه‌شت هه‌فته‌، كاركردن له‌ وچێشتخانه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها چوار كاتژمێر ده‌بێت.

muttesn

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.