Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:05

به‌م شێوازه‌ ئۆتۆمبێله‌که‌ت له‌ شوخت‌و ڕوشان بپارێزه‌

ئه‌و كاته‌ی ئۆتۆمبێلێكی تازه‌ یان به‌كارهاتویه‌كی نیمچه‌ تازه‌ ده‌كڕین
کوردستان TV
100%

هه‌ر یه‌ك له‌ئێمه‌ ئه‌و كاته‌ی ئۆتۆمبێلێكی تازه‌ یان به‌كارهاتویه‌كی نیمچه‌ تازه‌ ده‌كڕین، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین تا پارێزگاریی لێبكه‌ین له‌وه‌ی شوخت‌و ڕوشاوی تێنه‌كرێت‌و به‌ساده‌ترین شوختیش دڵگران ده‌بین، بۆیه‌ باشتروایه‌ له‌یه‌كه‌م ساته‌وه‌ختی كڕینی ئۆتۆمبێل به‌چه‌ند شێوازێك له‌شوخت ‌و ڕوشایی به‌دوری بگرین.

  1.  شواردنی ئۆتۆمبێل: پێویسته‌ ئۆتۆمبێل به‌فڵچه‌ی تایبه‌ت‌و پارچه‌ قوماشی ئاوریشم تایبه‌ت به‌پاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل بشۆردرێت، تاوه‌كو پارێزگاری له‌چینی یه‌كه‌می بۆیاخی ئۆتۆمبێل بكات‌و كه‌ چینێكی (مێویی بریقه‌داره‌) نه‌یڕوشێنێت.
  2. وشككردنه‌وه‌: پێویسته‌ دوای شواردن به‌ده‌نی ئۆتۆمبێل ده‌ستبه‌جێ‌ وشكبكرێته‌وه‌و ته‌ڕی یان شێی پێوه‌ نه‌مێنێت، چونكه‌ ئاو هه‌ڵگری جۆره‌ كلسێكه‌ له‌كاتی وشك نه‌كردنه‌وه‌ ئه‌و كلسه‌ به‌جام‌و به‌ده‌نی ئۆتۆمبێله‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌و كاریگه‌ری خراپی هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ وشكبكرێته‌وه‌.
  3. ڕزگاركردنی ئۆتۆمبێل له‌خۆڵ‌و ته‌م: مانه‌وه‌ی خۆڵ ته‌م به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌وه‌ هۆكاری دروستبونی شوختی ورده‌، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ ده‌سته‌جێ‌ ئۆتۆمبێل بشۆردرێت.
  4. بونی چینی مێویی له‌سه‌ر ربۆیاخی ئۆتۆمبێل: ئه‌و چینه‌ مێوییه‌ كه‌ بریقه‌ ده‌داته‌ ڕه‌نگی ئۆتۆمبێل، ئه‌ركی پارێزگاریكردنه‌ له‌گه‌رمی تیشكی خۆر، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ ئتۆمبێل زوتر دوچاری شوخت‌و ڕوشاوی ده‌بێته‌وه‌.
  5. دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌به‌كارهێنانی وێستگه‌كانی شواردنی ئۆتۆماتیك، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و وێستگانه‌ فڵچه‌كانیان زبرن، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ زیان به‌چینی یه‌كه‌می بۆیاخی ئۆتۆمبێل بگه‌یه‌نێت.
  6. داپۆشینی ئۆتۆمبێل به‌خێمه‌ی تایبه‌ت: زۆر گرنگه‌ ئۆتۆمبێل بۆماوه‌یه‌كی زۆر له‌به‌ر تیشكی خۆردا به‌جێ نه‌هێڵی، بۆیه‌ پێویسته‌ خێمه‌ی پێدابه‌ی، باشتروایه‌ له‌جیاتی خێمه‌ش به‌تانی ته‌نك بۆ داپۆشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌كاربهێنی، تاوه‌كو پارێزراوتربێت له‌شوخت‌و ڕوشان.

سه‌رچاوه‌/ Traffic Fm

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.