خانمە هونەرمەندی دەنگخۆش " مەڕاڵ " كە لە دایكێكی عەرەبی كوێتی و باوكێكی فارس لە دایك بووە بە پێنج زمانی جیاواز توانای گۆرانی گوتنی هه‌یه .
بەهۆی زیرەكی و لێهاتووی خۆیانەوە هەندێك لە هونەرمەندان دەتوانن بە چەندین زمانێكی جیاواز گۆرانی و ستران بڵێنەوە و داهێنانی بێ وێنەی تێدا ئەنجام بدەن بەو كارەش جەماوەرێكی یەكجار زۆر بۆ خۆیان ڕابكێشن .
گۆرانیبێژی ده‌نگخۆش " مه‌راڵ " یه‌كێكه له‌م گۆرانیبێژانه‌ی به 5 زمانی جیاوازی وه‌ك زمانه‌كانی كوردی ، عەرەبی ، توركی ، فارسی و ئیسپانی گۆرانی ده‌ڵێت ، جگه له‌وه‌ش ئه‌م هونه‌رمه‌نده ژەنیارێكی باشی ئامێری گیتارە .
مه‌راڵ ئاشكرایده‌كات كه ده‌یه‌وێت زیاتر خۆی له زمانی كوردی شاره‌زا بكات ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام گۆرانی به زمانی كوردی بلێت ، وتیشی كه ماوه‌ی 3 ساڵه له كوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و كاری هونه‌ری خۆی ئه‌نجامده‌دات .
ئەو خانمە گۆرانی بێژە لەسەر گۆرانی گوتن ناتوانێ بچێتەوە زێدی لەدایكبوونی، چونكە لەوێ ڕێگای پێ نادرێ گۆرانی بڵێ، بۆیە بە ناچاری ماوەیەكی زۆر لە دوبەی درێژەی بە كارە هونەرییەكانی دەدا و ئێستاش له هه‌رێمی كوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.