Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:33

له‌ مه‌هاباد کۆری زانستیی بۆ "هه‌ژار موکریانی" به‌رێوه‌ده‌چێت

له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئەدیب و نووسەری موکریانەوە بایکۆت کراوە
کوردستان TV
100%


به‌ یارمەتیی چەند دامەزراوەی دیکەی حکوومەت ، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 14/11/2018 ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد کۆڕی ساڵانەی زانستی ئەدەبی و کەسایەتیی ناوچەیی ، بۆ تاوتوێی بەرهەمەکانی مامۆستا هەژار دەستی پێکرد .

كۆره‌كه‌ دوێنی كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌رۆ ده‌ستی پیكردو ئه‌مرۆ دووه‌م رۆژ و كۆتایی كۆره‌كه‌یه‌ ، له‌م كۆره‌دا کۆمەڵێک ئەدیب و نووسەر و توێژەری کورد لەبارەی لایەنی جۆراوجۆری بەرهەمەکانی مامۆستا هەژار توێژینەوە دەخوێننەوە .

له‌م كۆره‌دا ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ری وه‌كو " مێتۆدۆلۆژی و شێوازی فەرهەنگنووسی لە فەرهەنگی هەنبانە بۆرینەدا. - تایبەتمەندیی وەرگێڕان لە بەرهەمەکانی هەژار بە پێوەری زانستی و ئەدەبی. - هەژار و کەڵک‌وەرگرتن لە زاراوەکانی کوردی بۆ داهێنانی زمانی پێوەر. -لێکدانەوەی گێڕانەوەناسی لە چێشتی مجێوردا. - کاریگەریی مۆدێڕنیزم لەسەر ڕەوتی ئەدەبی و پێکهاتەی زمانی و فکریی هەژار" و ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ری دیكه‌ خرانه‌ به‌ر باس وگفتۆگۆیان له‌سه‌ر كرا .

به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌كان به‌ هۆی ده‌ستێوه‌ردانی قایمقامیەت و ئەنجومەنی شارو پارێزگا كۆره‌كه‌ له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئەدیب و نووسەری ڕاستەقینەی موکریانەوە بایکۆت کراوە و بە سووکایەتی بۆ سەر کەسایەتیی مامۆستا هەژاری دەزانن .

ئه‌وانه‌ی كۆره‌كه‌یان بایكۆتكردووه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئەو لێژنەیەی بۆ دادوەریی بابەتەکان دانراوە کەسانی پسپۆڕ نین و هیچ خوێندنەوە و پسپۆڕییەکیان لە بەرهەم و نووسینی مامۆستا هەژاردا نییە ، هه‌روه‌ها وتاری چەند کەس ڕەت کراوەتەوە کە شایستەی خوێندەوە بوون .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.