به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی شه‌كره‌وه له ته‌واوی جیهاندا ئه‌و یاده‌یه بكرێته‌وه، هاوكات له هه‌رێمی كوردستانیش چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر به‌ڕێوه ده‌چێت.
له هه‌ولێری پایته‌خت ژێر دروشمی ( بۆ ژیانێكی ته‌ندروست و دوور له نه‌خۆشیی شه‌كره) سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری شه‌هید له‌یلا قاسم بۆ نه‌خۆشیی شه‌كره، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئه‌ربیل ماراسۆن بۆ وه‌رزش و ئاشتی، ڕاكردنێكی به كۆمه‌ڵ سازدا.
هاوكات له به‌شێكی نه‌خۆشخانه‌كانیش كارده‌كرێت به پێدانی ڕێنمایی چۆنیه‌تی خۆپارێزی له نه‌خۆشییه‌كه و ڕووبه‌ڕووبووننه‌وه‌ی.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه ڕۆژانه خواردنی حه‌وت به‌ش سه‌وزه و میووه ده‌تپارێزێ له نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان، وه كه‌م خواردنی سه‌وزه و میووه یه‌كێكه له 10 فاكته‌ره مه‌ترسیداره‌كانی مردن له جیهان، هه‌ر بۆیه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه زۆر خواردنی سه‌وزه و میووه ساڵانه ژیانی 7،2 ملێون كه‌س له‌مردن ڕزگار ده‌كات .
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ڕۆژانه 3 بۆ ٥ به‌ش سه‌وزه و 2 بۆ ٤ به‌ش میوه ژیانت به‌ته‌ندروست ڕاده‌گرێ و ته‌مه‌ن درێژیت پێ ده‌به‌خشێ. به‌هیوای ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ گشت لایه‌ك و بتوانین كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست پێك بهێنن و هه‌مووتان به دوور بن له نه‌خۆشیی شه‌كره و گشت نه‌خۆشییه‌كانی تر.
زانكۆی نۆڵج دوێنێ، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیھانی شه‌كره مه‌ڕاسیمێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌و ڕۆژه جیھانیه ڕێكخست، كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له پزیشكان و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی ھه‌رێم ئاماده‌بوون، له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا د.ھیمداد عه‌بدولقه‌ھار سه‌رۆكی زانكۆی نۆڵج وێڕای پێشوازیی گه‌رمی له یاده‌كه، باسی له ڕێژه‌ی به‌رچاوی ئه‌و نه‌خۆشیه كرد له جیھان و له كوردستانی خۆشمان كه ئه‌و نه‌خۆشیه ڕێژه‌یه‌كی زۆری تۆماركردووه، ته‌ناه‌ت نه‌ك ھه‌ر له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ساڵاداچوون، به‌ڵكو منداڵیش تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌بێت، له چوارچێوه‌ی مه‌ڕاسمیه‌كه‌شدا باسیان له چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و خۆ پاراستن له‌و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه كرد، پاشان ده‌ستیان كرد به ئه‌نجامدانی پشكنینی ته‌ندروستی بۆ چه‌ند كه‌سێك و ڕێنمایی پێدان بۆ خۆ به‌دوورگرتن له‌و نه‌خۆشیه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.