له وڵاتی ئه‌ندونیزیا بازاڕێك له نێو به‌له‌مه‌كان له سه‌ر ئاوه و بووه‌ته جێی سرنجی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه سه‌ردانی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن.
مێژووی ئه‌م بازاڕه له وڵاتی ئه‌ندونیزیا بۆ 500 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شاری بانجارماسین ناوه‌ندی پارێزگای كالیمانتانی باشوره له ئه‌ندونیزیا كه له دورگه‌ی دڵتا و له نزیك شوێنی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو ڕووباری بارینۆ و مارتاپۆرایه و به شاری هه‌زار ڕووباره‌كه ناسراوه.
له تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌م شاره كه بووه‌ته جێی سرنجی گه‌شتیارانی بیانیش، بازاڕێكی سه‌ر ئاوه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 500 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌م بازاڕه‌دا فرۆشیاران له نێو به‌له‌مه‌كانیان سه‌وزه، میوه و خواردنه خۆماڵییه‌كان به كڕیاران ده‌فرۆشن.
ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه سه‌ردانی وڵاتی ئه‌ندونیزیا ده‌كه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هه‌ر شێوازێك بازاڕه‌كه به سه‌ر بكه‌نه‌وه. له وڵاتی ئه‌ندونیزیا وه‌ك شوێنێكی گه‌شتیاری بانگه‌شه‌ی پێویست بۆ ئه‌م بازاڕه كراوه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.