له ژێر دروشمی (كورد و كۆڕی ئێمه دۆستین) بۆ یه‌كه‌مجار له سلێمانی فێستیڤاڵی كولتووری كۆری سازده‌كرێت و چه‌ندین چالاكیی هونه‌ری و گۆرانی و موزیك و سه‌ما و نمایشی وه‌رزشی پێشكه‌شده‌كرێن.
له‌و فیستڤاڵه‌دا جگه له پێشكه‌شكردنی وتار، گۆرانی و میوزیك و سه‌مای ته‌قلیدی كۆری له هه‌مان كاتدا نماییشی تایكواندۆش پێشكه‌شده‌كرێن.
شایانی باسه كونسوڵخانه‌ی كۆریا له هه‌ولێر و كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی كوردستان فێستیڤاڵه‌كه‌یان رێكخستووه فێستیڤاڵی كولتووی كۆری رۆژی شه‌ممه (١٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨) كاتژمێر دووی پاشنیوه‌ڕۆ له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی كوردستان كه‌مپێكی مۆدێرنی په‌روه‌رده‌و فێركردنه له سلێمانی، كه له لایه‌ن ڕێكخراوی (KOICA) كۆرییه‌وه به هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی (٢٠١٣) دامه‌زراوه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.