له‌گه‌ڵ زۆری ژماری ئۆتۆمبیلی كه‌سی و تاكسی و بارهه‌ڵگر له‌گه‌ڵ به‌سه‌ربردنی كاتێكی زۆر له‌ناو ئۆتۆمبێلدا پیسبوونی هه‌وای ناو ئۆتۆمبێل بۆته گرفتێكی راسته‌قینه.
رێژه‌ی گه‌لێك له پیسكاره‌كان له‌ناو هه‌وای ئۆتۆمبێلدا زیاتره له هه‌وای ده‌ره‌وه، چونكه ئۆتۆمبێل دوكه‌ڵ و مادده‌ی تری ئۆتۆمبێله جۆراوجۆره‌كانی تر راده‌كێشێته ناو هه‌وای ژووره‌وه. رێژه‌ی هه‌ندێك مادده‌ی پیسكار و ژه‌هراوی له‌ناو هه‌وای ئۆتۆمبێلدا 10-20 هێنده زیاتره به به‌رارود له‌گه‌ڵ هه‌وای ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلدا.
ئاستی پیسبوونی هه‌وای ناو ئۆتۆمبێل به‌نده به قه‌ره‌باڵغی ترافیك، ته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل، خێرایی لێخوڕین، دروستیی هه‌واگۆڕی ناو ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ كه‌ش و هه‌وا.
پیسكاره به‌هێزه‌كان به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ئه‌نجامی سووتانی گازۆلین و دیزله‌وه په‌یدا ده‌بن كه بریتین له پێكهاته‌ی ئۆرگانی هه‌ڵچوو VOCs وه‌كو به‌نزین، تۆلوین Toluene، فۆرمه‌لدیهاید، دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن، ئۆكسیده‌كانی نایترۆجین، له‌گه‌ڵ ته‌نۆلكه‌ی ورد و مامناوه‌ندی.
گه‌لێك له‌م ماددانه مه‌ترسیدارن به‌تایبه‌تی بۆ كه‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشیی دڵ و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، هه‌روه‌ها له كه‌سانی له‌شساغدا ده‌بنه ئه‌گه‌ری سه‌رسووڕان، بۆرژان، هێڵنج، سه‌رئێشه.
به‌گشتی ئاستی پیسبوونی هه‌وا له چوارڕیانی ترافیك لایته‌كاندا به‌رزه له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی و زیاد وه‌ستانی ئۆتۆمبیله‌كان.
سه‌رچاوه/رێگای كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.