زانایان هه‌ساره‌یه‌كی به‌ستوویان دۆزییه‌وه‌ته‌وه كه نزیكه‌ی شه‌ش ساڵی تیشكی له زه‌وییه‌وه دووره و پێیان وایه ده‌تواندرێت مرۆڤ لێی بژیت،چونكه چه‌ند گیرفانه ئاوێكی شلی تێدایه.
پانتایی هه‌ساره به‌ردینه‌كه كه ناونراوه"بارنارد b" سێ هێنده‌ی زه‌وی گه‌وره‌تره و له خولگه‌ی نزیك ئه‌ستێره كورته باڵا سووره‌كان خول ده‌خواته‌وه ،كه نزیكترین ئه‌ستێره‌ن له خۆر.
هه‌روه‌ها زانایان پێیان وایه هه‌ساره‌كه چه‌ند گیرفانه ئاوێكی شلی تێدایه و به چالاكییه ووزه گه‌رمییه‌كانی زه‌وی پاڵنراوهو لهژێربهستێنهرهكاندایه.
له‌مباره‌یه‌وه كارۆل هاسوێل، ئه‌ندامی ئه‌و تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه ئه‌م هه‌ساره‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌و له گۆڤاری نیتشه‌ر بڵاویان كردۆته‌وه رایگه‌یاندووه: دۆزینه‌وه‌ی"بارنارد b" ده‌روازه‌یه‌كی نوێیه بۆ ژیان، چونكه به‌و هه‌سارانه ده‌چێت كه پێشتر ئاوی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه / سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.