سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه هێشتا دانووستانه‌كان له‌سه‌ر سڕكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیی له نێوان واشنتن و پیۆنگ یانگ له ئارادایه و گه‌یشتووه‌ته قۆناغی هه‌ستیار، رێبه‌ری كۆریای باكوور خۆی چاودێریی تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كێكی كارامه‌ی زۆر پێشكه‌وتووی كردووه.
ئاژانسی فه‌رمیی هه‌واڵی كۆریای باكوور رۆژی هه‌ینیی رایگه‌یاند كه تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌كه زۆر پێشكه‌وتووه له‌ژێر چاودێریی رێبه‌ری كۆریای باكوور له ئه‌كادیمیای نه‌ته‌وه‌یی زانسته‌كانی به‌رگریی به ئه‌نجام گه‌یشتووه، هه‌رچه‌نده كه ئاژانسه هه‌واڵییه‌كه باسی له جۆر و پێناسه‌ی ئه‌م چه‌كه نه‌كرد، به‌ڵام رایگه‌یاند تاقیكردنه‌وه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێهاتووه.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی زنجیره دانووستانه‌كانی پیۆنگ یانگ له‌گه‌ڵ واشنتن و سیئۆل سه‌باره‌ت به هه‌ڵپه‌ساردنی چه‌كی ئه‌تۆمیی كۆریای باكوور، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره كه ئه‌م وڵاته باس له تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ك ده‌كات.
ئاژانسی فه‌رمیی هه‌واڵی كۆریای باكوور رایگه‌یاندووه: ئه‌م چه‌كه كه كاتێكی زۆر بۆ په‌ره‌پێدانه‌كه‌ی ته‌رخانكراوه، له‌لایه‌ن رێبه‌ری كۆریای باكوور دانی پیانراوه و به‌ڕێزیان ره‌زامه‌ندیی ته‌واویی له كاركرد و توانای ئه‌م چه‌كه هه‌یه و وه‌ك به‌شێك له پێكهاته‌ی سیسته‌می به‌رگریی وڵات و پته‌وتر كردنی هێزی سه‌ربازیی سوپا هه‌ژماری كردووه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.