به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی خۆراكی جیھانی WFP سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌یڤید بیسلی رایگه‌یاند، ١٨ ملیۆن كه‌س له یه‌مه‌ن رووبه‌ڕووی ھه‌ڕه‌شه‌ی برسێتی بوونه‌ته‌وه.
بیسلی له دوای سه‌ردانیكردنی وڵاتی یه‌مه‌ن كه تیادا گه‌وره‌ترین قه‌یرانی مرۆیی به‌رده‌وامه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له ناوه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێكسخت و باسی له دۆخی گشتی ئه‌و وڵاته كرد.
بیسلی گوتی: ١٨ ملیۆن كه‌س له یه‌مه‌ن رووبه‌ڕووی ھه‌ڕه‌شه‌ی برسێتی بوونه‌ته‌وه.
بیسلی ئاشكراشی كرد كه ھه‌شت تا ١٤ ملیۆن كه‌س له‌و وڵاته له لێواری برسێتی له رادهبهردان و دۆخی گشتی نه‌خۆشخانه‌كانیش "جه‌رگبڕه".
به‌پێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زیاتر له ٢٢ ملیۆن كه‌س له وڵاتی یه‌مه‌ن پێویستی به ھاوكاری مرۆیی و پاراستن ھه‌یه.
له شه‌ڕی سێ ساڵه‌ی نێوان ھێزه‌كانی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن كه له لایه‌ن ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به رابه‌رایه‌تی سعوودیه پشتیوانی ده‌كرێن به‌رامبه‌ر ھێزه‌كانی حووسی، ھه‌زاران كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.