دوو رۆژ دوای ئه‌وه‌ی كه 17 به‌رپرسی سعوودیه له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه سزایان خرایه‌سه‌ر، ده‌زگای زانیاریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) له بڕیاری كۆتایی خۆیدا دوای شڕۆڤه‌كردنی هه‌موو زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به كوژرانی جه‌مال خاشوقچیی رۆژنامه‌نووسی ناڕازیی سعوودیه، گه‌یشتووه‌ته ئه‌م ئه‌نجامه كه محه‌مه‌د بن سه‌لمان فه‌رمانیداوه به كوژرانی ناوبراو.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست شه‌وی رابردوو له راپۆرتێكدا نووسیی: ده‌زگای سی ئای ئه‌ی دوای لێكدانه‌وه و شڕۆڤه‌ی زانیارییه‌كانی كوژرانی خاشوقچیی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی فه‌رمانی كوژارنی ناوبراو له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودییه دراوه، كه ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره دامه‌زراوه‌یه‌كی زانیاریی ئه‌مریكا به فه‌رمی بن سه‌لمان وه‌ك به‌رپرسی كوژرانی خاشوقچیی بزانێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی واشنتن پۆست، به‌رپرسانی سی ئای ئه‌ی وتوویانه به‌دڵنیاییه‌وه بن سه‌لمان فه‌رمانی به كوژرانی خاشوقچیی كردووه و 15 كه‌س له ئه‌ندامانی تیمی تیرۆری نێردراو بۆ ئیستانبۆڵ له‌ژێر چاودێریی تایبه‌تیی ئه‌و بوون.
راپۆرته‌كه‌ی ده‌زگای سی ئای ئه‌ی له‌كاتێدا بڵاوكرایه‌وه كه پێشتر جینا هه‌سپڵ سه‌رۆكی ئه‌م ده‌زگا ئه‌منییه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاریی كوژرانی خاشقچیی سه‌ردانی ئیستانبۆڵی كردبوو.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.