گۆرانی بێژی لاو ئیلیاس جۆڵا كلیپی"له سلێمانی خۆشتر كوێیه" وه‌كو نوێترین به‌رهه‌می خۆی بڵاو كرده‌وه.
گۆرانی "له سلێمانی خۆشتر كوێیه" له تێكستی داناز عه‌بدولره‌حمانه و ئاوازی حه‌سه‌ن ده‌رزیه‌و كاری میكس و ماسترینگی له‌لایه‌ن رێباز قاسم بۆ كراوه‌و ده‌رهێنان و مۆنتاژ یوسف حاجی یونس و كامێرا سیروان كه‌ریمه و لۆكه‌یشنی وێنه‌گرتن له سه‌رچنار و ناو سه‌رای سلێمانی هه‌روه‌ها به كامێرای درۆنی هه‌ندێك وێنه‌ی سلێمانی بۆ گیراوه به‌رهه‌می خاك تیڤیه.
گۆرانی بێژ ئیلیاس جۆڵا له‌یادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی وه‌كو دیارییه‌ك پێشكه‌شی خۆشه‌ویستانی سلێمانی كردوه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.