پۆلیسی ئوستراڵی گرته ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه كه چركه ساتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر دوو له پیاوانی پۆلیس ده‌رده‌كه‌وێ كه بڕێكی زۆر له پاره‌یان بۆ شاری سیدنی ده‌گواسته‌وه.
له‌ڤیدیۆكه‌دا ئۆتۆمبێلێكی جۆری گۆلف له‌كاتی وه‌ستانیدا له‌لایه‌كی رێگاكه دیار ده‌رده‌كه‌وێ و دواتر پیاوێكی جل ره‌شی ده‌مامكدار له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا دێته خواره‌وه.
پاشان چه‌كداره دزه‌كه چه‌كه‌كه‌ی ئاراسته‌ی هه‌ردوو پیاوه‌كه ده‌كات كه خه‌ریك بوون پاره‌كه‌یان بۆ نزیك بانكێكی ئه‌و شوێنه ده‌گواسته‌وه و داوایان لێ ده‌كات خۆیان به زه‌وی دابده‌ن، دوای بردنی پاره‌كه‌ش چه‌كداره‌كه به‌خێرایی له شوێنه‌كه راده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه پۆلیس گرته ڤیدیۆكه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردۆته‌وه‌و نووسیویه‌تی: ئایا كه‌س ناسنامه‌ی ئه‌م كه‌سه چه‌كداره ده‌ناسێ كه له‌گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.