Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 10:47

وه‌زیری ئاسایشی سایبه‌ریی ژاپۆن: تا ئێستا کۆمپیوته‌رم به‌کار نه‌هێناوه‌

به‌هۆی بێئاگایی له‌ چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی ئامێره‌كه‌ زانیاریی هه‌ڵه‌ی خسته‌ڕوو
وه‌زیری ئاسایشی سایبه‌ریی ژاپۆن
کوردستان TV
100%

وه‌زیری نوێی ئاسایشی سایبه‌ریی ژاپۆن له‌ لێدوانێكی جه‌نجاڵیدا رایگه‌یاند: هیچكات له‌ ژیانیدا كۆمپیۆته‌ری به‌كارنه‌هێناوه‌ و ته‌نانه‌ت هیچكات به‌ كیبۆردیش كرداری تایپی ئه‌نجام نه‌داوه‌.

یوشیتیكا ساكورادا كه‌ وه‌زیری نوێی ئاسایشی سایبه‌ریی ژاپۆنه‌ و ته‌مه‌نی 68 ساڵه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان و له‌ وه‌ڵامی پرسیاری په‌ڕله‌مانتارانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند: له‌ ته‌مه‌نی 25 ساڵی و له‌وكاته‌وه‌ی پله‌ و پایه‌م به‌ده‌ستهێناوه‌، بۆ راییكردنی كاره‌كانم فه‌رمانم به‌ كارمه‌ند و سكرتیره‌كانم كردووه‌ و هه‌رگیز كۆمپیوته‌رم به‌كارنه‌هێناوه‌.

شڵه‌ژانی ئه‌م وه‌زیره‌ سه‌باره‌ت به‌ زانیاریی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر كاتێك ده‌ركه‌وت كه‌ ناوبراو هه‌وڵیده‌دا وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بداته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانی ئامێری USB له‌ بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كاندا، كه‌ له‌ وه‌ڵامه‌كانیدا به‌هۆی بێئاگایی له‌ چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی ئامێره‌كه‌، زانیاریی هه‌ڵه‌ی خسته‌ڕوو.

ماساتۆ ئیمێ نوێنه‌ری به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی په‌رله‌مانی ژاپۆن سه‌باره‌ت به‌م رووداوه‌ وتی: جێگه‌ی باوه‌ڕ نییه‌ كه‌سێك بووه‌ته‌ وه‌زیری ئاسایشی سایبه‌ریی كه‌ تا ئێستا كۆمپیوته‌ری به‌كارنه‌هێناوه‌.

ئه‌م رووداوه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگیداوه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ مایه‌ی ره‌خنه‌ و گاڵته‌جاڕیی.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.