ژماره‌ی قوربانیان له ئاكامی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ی كه ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكای گرتۆته‌وه، گه‌یشته ٧٤ كه‌س.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی بوت، كۆرای هۆنیا به میدیاكانی راگه‌یاندووه ژماره‌ی قوربانیان له ئاكامی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ی كه ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكای گرتۆته‌وه گه‌یشته ٧٤ كه‌س و زیاتر له هه‌زار كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه هێشتا له باكووری كالیفۆرنیا به‌رده‌وامه و نزیكه‌ی ٥٧٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی ته‌نیووه‌ته‌وه و زیاتر له ١١ هه‌زار خانوو و ته‌لاری سووتاندووه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه به‌هۆی ئه‌وی ئاگره‌ی له باشووری ویلایه‌ته‌كه به‌رده‌وامه نزیكه‌ی ٤٥٠ خانوو زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه. له‌نێو ئه‌و خانووانه‌ی له باشووری ویلایه‌ته‌كه سووتاون، ماڵی ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ر، ده‌رهێنه‌ر و گۆرانیبێژ بوونی هه‌یه.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ سه‌ردانی كالیفۆرنیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ زیانبه‌ركه‌وتووان كۆده‌بێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.