شاره‌وانی ئورفا له میانی فێستیڤاڵی "هونه‌ری میوزیكی نێوده‌وڵه‌تی ئورفا له كۆنه‌وه تا ئێستا" چالاكی گوێگرتن له "لاوكبێژیی" رێكخست كه گوزارشت له شێوازی ژیان و داب و نه‌ریتی خه‌ڵكی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو ده‌كات.
چالاكییه‌كه به به‌شداری ژماره‌یه‌ك لاوكبێژی به ئه‌زموون و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیاری بیانی و ناوخۆیی له خاڵی گومرگی مێژوویی له قه‌زای حیلوان به‌ڕێوه‌چوو.
لاوكبێژان به زمانی كوردی به‌سه‌رهاته ئه‌ویندارییه‌كانی سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ریان به شێوه‌ی لاوك ده‌گوت و ئاماده‌بووانیش له رێگای مۆبایلی ده‌ستیانه‌وه گرته‌ی ڤیدۆیی چالاكییه‌كه‌یان ده‌گرت.
لاوكبێژ مه‌حمود ئایدۆغدو به میدیاكانی راگه‌یاند كه مێژووی ئه‌و هونه‌ره بۆ سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئیسماعیل تورگوت-یش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ماوه‌ی ٤٠ ساڵه لاوك ده‌ڵێت و گوتی: "ئێمه وه‌ك لاوكبێژان هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و هونه‌ره به زیندوویی بهێڵینه‌وه. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زۆرێك له به‌ها كولتوورییه‌كه‌نمان له‌ده‌ستداون. سوپاس بۆ شاره‌وانی ئورفا كه له رێگای ئه‌م جۆره چالاكییانه‌وه هه‌وڵ ده‌دات كولتووره‌كه‌مان به زیندوویی بمێنێته‌وه. داواكاریمان له‌وان ئه‌وه‌یه خانه‌یه‌كی لاوكبێژی له شاره‌كه‌دا بكه‌نه‌وه. پێویسته نه‌وه‌ی نوێ بێته خانه‌كه و شاره‌زای ئه‌و كولتووره هونه‌رییه بێت".
شاره‌وانی ئورفا له میانی فێستیڤاڵی "هونه‌ری میوزیكی نێوده‌وڵه‌تی ئورفا له كۆنه‌وه تا ئێستا" چالاكی گوێگرتن له "لاوكبێژیی" رێكخست كه گوزارشت له شێوازی ژیان و داب و نه‌ریتی خه‌ڵكی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو ده‌كات.
سه‌رچاوه/ AA
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.