Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:21

بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری مەردهەکی لە پارێزگای کرمان هەژاند

زیانی گیانی و مادیی نەبووە
کوردستان TV
#11
100%

میدیا فەرمییەکانی ئێران ئاشكرایكردووه‌ نیوە شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری"مەردهەک"ی لە پارێزگای کرمان هەژاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (ئیرنا) شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پۆینت یه‌ك ڕیختەر شاری "مەردهەک"ی لە پارێزگای کرمان هەژاندووە، به‌ڵام ئەو بوومەلەرزەیە زیانی گیانی و مادیی نەبووە.

هه‌روه‌ها پێشتریش بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی سێ پۆینت حه‌وت بە پلەی ڕێختەر تێیدا ڕووی دابوو و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

کرمان یەک لەو پارێزگایانەی ئێرانە کە ناوچەیەکی سەرچاوەی بوومەلەرزەیە و ساڵی دوو هه‌زار و دوو بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە شاری "بم"ی دا و بە هەزاران کەس گیانیان لەدەست دا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.