گۆرانیبێژی كورد " ته‌مه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د " به‌م نزیكانه نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتییه له ڤیدیۆ كلیپێكی تازه به شێوه‌ی دوێت بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌م گۆرانیبێژه كوری هونه‌رمه‌ند و میوزیكژه‌نی ناسراوی كورد " سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی " ه ، دوێنی رێكه‌وتی 16/11/2018 له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ، ڤیدیۆیه‌كی خۆی كه كورته‌یه‌ك له گۆرانییه تازه‌كه‌ی خۆی تێدایه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه كه به‌منزیكانه ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی به شیوه‌ی دوێت بڵاوده‌كاته‌وه .
هونه‌رمه‌ند " سه‌ید ئه‌حمه‌د " گه‌نجێكی شاری هه‌ولێره و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییه ، ته‌مه‌ن چه‌ندین ئاهه‌نگی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستان ئه‌نجامداوه و له ئێستادا له وڵاتی كه‌نه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات .
جێی باسه " ته‌مه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د " ئاماژه‌ی به ناوی ئه‌م گۆرانیبێژه نه‌كردووه كه گۆرانییه تازه‌كه‌ی به شێوه‌ی دوێت له‌گه‌لیدا چریووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.