Erbil 38°C پێنجشەممە 13 ئاب 03:38

ئافرەتێک به‌په‌ت کۆتایی به‌ژیانى خۆی هێنا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، ڕائیدی مافپەروەرعه‌لی جەمال قدووری به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت
ئێوارەی ڕۆژی شه‌ممه‌ 17 ى 11 ى 2018  ئاگادارکراینەوە لەحاڵەتێکی خۆهەڵواسین لەگەڕەکی مەگارەکەی قەزای کەلار

ڕاشیده‌گه‌ێنێت دوای گەشتنی مەفرەزەکانی 104ی کەلار بەشوێنی ڕوداوەکە دەرکەوت ئافرەتێک بەناوی (ن ، م ، ح ) لەدایکبووی 1990لەنەتەوەی عەرەب بەهۆی خۆهەڵواسینەوە گیانی لەدەستداوە بەوتەی مێردەکەی ناوبراو تەنها خۆی و دوومنداڵەکەی لەماڵەوە بوون و لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆماڵەوە بینیویەتی هاوسەرەکەی خۆی هەڵواسیوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە 

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ڕاشیگه‌یاند  بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوەو ڕەوانە بەشی توندوتیژی ژنان دەکردێت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەهۆکاروچۆنیتی حاڵەتەکە.

1

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.