له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ڕۆژى شه‌ممه 2018/11/17 له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپى پێی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى و تیروپشكى خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019 له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان ئه‌نجامدرا، بڕیاردرا خوله‌كه به به‌شدارى (34) یانه له رێكه‌وتى 2019/1/28 به‌رێوه بچێت.
له پارێزگه‌ى هه‌ولێر و دهۆك (17) یانه به‌شدارن به‌سه‌ر سێ گرووپ دابه‌شكراون:
گرووپى یه‌كه‌م: (به‌رده‌ڕه‌ش، ئه‌كاد، میدیا، شه‌قڵاوه، تەقتەق و ره‌واندووز).
گرووپى دووه‌م: (بروسك، هێرش، جیهان، چۆمان، خه‌بات و پێشكه‌وتن).
گرووپى سێیه‌م: (زانكۆى جیهان، سێمێڵ، سنوور، مه‌خموور و نیشتیمان).
له پارێزگه‌ى سلێمانى (12) یانه به‌شدارن به‌سه‌ر دوو گرووپ دابه‌شكراون:
گرووپى یه‌كه‌م: (بازیان، ده‌روازه، سیروانى شاره‌زوور، په‌یام، پیره‌مه‌گروون و دووكان).
گرووپى دووه‌م: (رانیه، سه‌رچنار، قه‌ڵادزێ، چه‌مچه‌ماڵ، به‌ختیارى و پێنجوێن).
گرووپى پارێزگه‌ى كه‌ركووك: (هاوكارى دووز، بابه‌گوڕگوڕ، شۆریجه، پێشه‌وا و كه‌یوان).
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.