دۆناڵد ترامپ كه به ئامانجی دیدار له ناوچه و كه‌سه زیان به‌ركه‌وتووه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی كالیفۆرنیا سه‌ردانی ئه‌م ویلایه‌ته‌ی كردووه، له به‌رده‌م په‌یامنێراندا سه‌باره‌ت به داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ریاز واشنتن وتی كه دوای راوێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منیی بڕیار ده‌ده‌م كه داهاتووی ئه‌م په‌یوه‌ندییه چی به‌سه‌ر دێت.
راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ده‌زگای ئه‌منیی سی ئای ئه‌ی نووسیویه‌تیی كه جه‌مال خاشوقچیی به فه‌رمانی شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیه كوژراوه. كه وه‌ك ئاشكرایه ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستی زۆر توندی حكومه‌ت و به‌رپرسانی ئه‌مریكای به‌دوای خۆیدا هێنا و ته‌نانه‌ت دۆناڵد ترامپیش وتوویه‌تیی پێویسته پێداچوونه به شێوازی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان و سعوودیه‌دا بكه‌ن.
ترامپ سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری چۆنیه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له داهاتوودا وتی: ئێمه سه‌رقاڵی تاوتوێی ئه‌م پرسه‌ین، سعوودیه‌ش هاوپه‌یمانێكی زۆر باشی ئێمه‌یه و ئه‌وان به كڕینه‌كانی خۆیان له زۆرێك له به‌رهه‌مه‌كانی ئێمه بوونه‌ته مایه‌ی بووژانه‌وه‌ی زیاتری ئابووریی ئێمه و من وه‌ك سه‌رۆك كۆمار ده‌بێ ئه‌م بابه‌ته له‌به‌رچاو بگرم. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ و به‌رپرسانی ئه‌منیی كابینه‌كه‌م گفتوگۆ بكه‌ن تا بزانین داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سعوودیه چی به‌سه‌ر دێت.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.