Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 19:53

بۆ جاری سێیه‌م گۆڕی پیاو چاکێکی سنووری ناحیه‌ی هه‌ریر هه‌ڵده‌درێته‌وه‌

خه‌ڵكانێك بۆ نزاو پاڕانه‌وه‌ سه‌ردانیان ده‌كرد
کوردستان TV
100%

 له‌ نێوان هه‌ردوو گونده‌كانی ئامۆكان و ئافریان، له‌ سنووری شاره‌دێی هه‌ریر، كه‌سانێكی نه‌ناسراو گۆڕی پیاو چاكێكیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌.

گۆڕی (سه‌ید مه‌حموود) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو گوندی (ئافریان و ئامۆكان) كه‌ یه‌كێك بوو له‌و پیاو چاكانه‌ی خه‌ڵكانێك بۆ نزاو پاڕانه‌وه‌ سه‌ردانیان ده‌كرد، به‌داخه‌وه‌ كه‌سانێكی نه‌ناسراو هه‌ستاون به‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ بۆ جاری سێیه‌مه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش توڕه‌ی و نیگه‌رانی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه‌و هیوا خوازن هه‌رچی زووه‌ تۆمه‌تباران ئاشكرا بكرێن و رووبه‌ڕوی یاسا بكرێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/زاری كرمانجی

 كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.