هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر، ھه‌ڵكه‌وت زاھیر ئاوازێكی نوێی بۆ گۆرانییه‌كی ھونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ، میرا داناوه كه تێكسته‌كه‌ی له لایه‌ن خۆشناو تیللۆ نووسراوه و بۆ كه‌سایه‌تی ئایینی ناودار، سه‌عید نوورسی گوتراوه و ناوه‌ڕۆكی تێكسته‌كه‌ش باس له هه‌ڵوێستی سه‌عید نوورسی ده‌كات كه هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابووه كۆمه‌ڵگا دووربێت له شه‌ڕ و ناخۆشی و له رێگای په‌یامه‌كانیدا به‌رده‌وام داوای سه‌قامگیری و ئاشتی و بانگه‌وازی خێرخوازی كردووه.
هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر، هه‌ڵكه‌وت زاهیر سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "به‌رهه‌مه‌كه به‌ناوی به‌دیعوزه‌مان سه‌عید نوورسی، زیاتر له ساڵ و نیوێكه ئاماده‌كاری بۆ ده‌كه‌ین، میوزیكه‌كه له توركیا ئاماده‌كراوه و مه‌به‌ست له‌م كاره ئه‌وه‌یه كه سه‌عید نوورسی پیاوێكی ئایینی گه‌وره‌یه، چه‌ندین كه‌س په‌یڕه‌وی په‌یامه جوانه‌كانی ئه‌و ده‌كه‌ن، ھه‌روه‌ھا زیندووكردنه‌وه و به‌رز راگرتنی كه‌سایه‌تی نوورسی-یه له رێگای كارێكی هونه‌رییه‌وه".
هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر گوتیشی: "په‌یامی نوورسی ئه‌وه بووه كه له هه‌موو كات و بارودۆخێك له وڵاته‌ی كه تیایدا ژیاوه، نه‌یهێشتووه جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئایین تێكه‌ڵاو بكرێت، هه‌رچه‌نده بۆخۆی له بارودۆخێكی ناخۆش ژیاوه، به‌ڵام هیچ كات رێگای نه‌داوه شه‌ڕ بخرێته ناو ده‌وڵه‌تدارییه‌وه، به‌ڵكو زۆر به پاكانه توانیوویه‌تی دیندارییه‌كی جوان بكات و به ئاشتییانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه كردووه".
سه‌باره‌ت به كاری وێنه‌گرتنیش، هه‌ڵكه‌وت زاهیر گوتی: "هه‌وڵماندا بۆ كاری وێنه‌گرتن سوود له توركیا ببینین له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی دیكه، هه‌روه‌ها مزگه‌وتی ئاڵتوون-مان له شاری هه‌ولێر هه‌ڵبژاردووه و ئه‌مه‌ش به مانای په‌یامی یه‌كبوون دێت".
تێكسته‌كه به زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس له فه‌لسه‌فه‌ی سه‌عید نوورسی ده‌كات و له یه‌كه‌م دیمه‌نی ده‌ركه‌وتنی گۆرانییه‌كه باكگراوندی كتێبخانه‌كه‌ی سه‌عید نوورسی ده‌رده‌كه‌وێت و له به‌رهه‌مه‌كه‌شدا، ئامێری باڵه‌بان و ساز به‌كارهاتووه.
له‌باره‌ی هۆكاری نووسینی تێكسته‌كه به زمانی عه‌ره‌بی، هه‌ڵكه‌وت زاهیر گوتی: "مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه په‌یامی سه‌عید نوورسی بگه‌یه‌نینه هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی، چونكه ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك زانای گه‌وره‌یان هه‌یه و من تا ئیستا نه‌مبینیووه له كۆنفڕانسه‌كان به ووشه‌یه‌ك باس له‌و پیاوه بكرێت، بۆیه مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه جارێكی دیكه په‌یامه‌كه‌ی به‌گه‌یه‌نینه وڵاتان".
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌م به‌رهه‌مه زۆر به باشی پێشوازی لێكراوه و زۆر له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان و هیندستان و مالیزیا داوایانكردووه و ناردوویانه.
سه‌عید نوورسی ساڵی ١٨٧٨ له گوندی نوورس سه‌ر به قه‌زای خێزان پارێزگای به‌دلیس له‌دایكبووه. زانایه‌كی گه‌وره‌ی ئایینی بووه، نووسه‌ری سه‌رجه‌م په‌یامه‌كانی نوور و رابه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی نوور بووه و له ساڵی ١٩٦٠ له شاری ره‌ها كۆچی دوایی كردووه.
سه‌عید نوورسی زیاتر له ١٣٠ كتێب و نامیلكه‌ی نووسیوه و كتێبه‌كانی بۆ چه‌ندین زمانی جیھانیی وه‌رگێڕدراون. شوێنكه‌وتووه‌كانی به كۆمه‌ڵه‌ی نوور ناسراون و "په‌یامه‌كانی نوور" ده‌خوێننه‌وشتێكی .
سه‌رچاوه/AA
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.