Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 13:07

بەرپرسێکی کۆشکی سپی دەستی لەکارکێشایەوە

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی ریازیشی كردووه‌
کوردستان TV
100%

به‌رپرسی رێكخستنی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ له‌ كۆشكی سپی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌.

رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز پشتبه‌ستن به‌ زانیاریی دوو كه‌سی ئاگادار له‌ بابه‌ته‌كه‌ بڵاویکردەوه‌، كریستن فۆنتنرۆز به‌رپرسی رێكخستنی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ ئێواره‌ی هه‌ینی ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌.

ئاژانسەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووە‌، فۆنتنرۆز یه‌كێك بووه‌ له‌ كه‌سه‌ دیاره‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی سزاكانی سه‌ر سعوودیه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌ هۆی دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقجییه‌وه‌ و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی ریازیشی كردووه‌.

فۆنتنرۆز كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئەمریکا به‌رپرسی ناوچه‌ی ئێران و كه‌نداوه‌، داوای سزای قورسی بۆ سعوودیه‌ ده‌كرد و به‌تایبه‌ت كاریگه‌ربووه‌ له‌وه‌ی سعوود قه‌حتانی راوێژكاری جێنشینی سعوودیه‌، شازادە محه‌مه‌د بن سه‌لمان بخرێته‌ لیستی سزادراوانه‌وه‌.

ئاژانسەکە ئەو زانیاریەشی خستوەتەڕوو کە ناوبراو به‌ هۆی هه‌ڵوێستی توندیه‌وه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر سعوودییه‌كاندا كه‌ له‌ كۆشكی سپی بووبووه‌ جێگای مشتومڕ و بڕیاریداوە دەستلەکاربکێشێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.