Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:34

پر به‌کارهێنه‌رترین وشه‌ی ساڵی 2018

بۆ مانای ژەهراویکردنی فکری بەکارهێنراوە
کوردستان TV
100%

به‌شی چاودێری له‌ زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانی كه‌ ساڵانه‌  وشه‌یه‌ك وه‌ك پربه‌كارهێنه‌رترین وشه‌ی ساڵ دیاریده‌كات ، بۆ ئه‌مساڵ وشه‌ی " ژه‌هراویكردنی " وه‌ك  پربه‌كارهێنه‌رترین وشه‌ بۆ ساڵی 2018 ده‌ستنیشان كرد .

وشه‌ی " ژه‌هراویكردن " intoxication " وشەکە جگە لە مانا فەرهەنگی و ئەدەبییەکەی زیاتر بۆ مانای ژەهراویکردنی فکری بەکارهێنراوە لەمساڵدا، دەشڵێن "مەبەست لێی بەلاڕێدابردنی خەڵکی و بڵاوکردنەوەی ناڕاستی سیاسیی وڵاتان بووە لەسەرانسەری جیهاندا .

به‌شی چاودێری له‌ زانكۆی ئۆكسفۆرد له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ وشەکە لە راپۆرتی سەنتەرە پزیشکییەکانیشدا زۆر دووبارە بووەتەوە ، تیایدا هاتووە لە زۆربەی سەنتەرە دەروونییەکاندا ئاماژە بەژەهراویکردنی دەروونی دراوە .

جێی باسه‌ ساڵی 2017 وشه‌ی "  گەنجە لەرزە youth-quake " بە پڕ بەکارهێنەرترین وشە ده‌ستنیشانكرا کە لێکدراوی هەردوو وشەی youth "گەنج " و  earhquake "بومەلەرزە " بوو، مەبەست لێی هەموو ئەوگۆڕانکارییە سیاسیە جیهانیانە بوو کە بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایی گەنجانەوە دێنە ئاراوە.

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.