Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:36

زیانه‌کانی ته‌کنه‌لۆژیا بۆ سه‌ر چاو

هەموو (20) خولەكێك بۆماوەی (20) چركە چاو لەسەر شاشەی كۆمپیوتەرەكە هەڵبگیرێت
کوردستان TV
100%


له‌م رۆژگاره‌ی ئێستاماندا كه‌م  خێزان و ماڵ هه‌یه‌ پەیوەندی لەگەڵ ئایپاددا نەبێت ، بەهەردوو شێوەكەی هەم وەكو ئامێری پەیوەندی هەمیش وەكو ئامێری یاری منداڵان ، پسپۆڕانی بواری تەكنەلۆجیا ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئێستادا ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان كۆمەڵگەی بەشێوەیەكی بەرفراوان داگیركردووە، تەنانەت خەریكە كۆنترۆڵی دەكات .

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شارەزایانی بواری تەندروستی ڕایدەگەیەنن‌ بەكارهێنانی كۆمپیوتەرو تابلێتەكان بە شێوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی‌ لاوازبوون و هیلاكبوونی چاوی منداڵ ، ژماره‌یه‌ك پزیشكی بەشی تەندروستی لە پێگەی (فۆكس نیوز) هەڵساون بە ڵێكۆڵینەوەیەك‌ لەسەر چەند منداڵیك كە لەچەند قوتابخانەیەك دەیانخوێن .

له‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌دا نوێترین جۆری تەكنەلۆژیابەكاردەهێنرا بە جۆرێك لە قوتابخانەكەدا لەسەرەتای خوێندنەوە قوتابیەكان لەگەڵ فێربوونی نووسین بەدەستی خۆیان فێری چۆنییەتی تایپكردنیشیان دەكەن بە كۆمپیوتەرو‌ لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە ئایپاد بەكاردەهێندرێت بۆ خوێندنەوەی كتێب و كتێبە پەیڕەوكراوەكانیشیان لەسەر ئایپادەكان بۆ دادەنێن .
ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ده‌رخست كە قوتابییەكان هەندێكیان بەهۆی ئەم جۆرە لە سیستەمەكە‌ تووشی سەر ئێشەو كزبوونی چاو بەرچاو ڕەشبوون و كەمبوونەوەی تەركیز بوون ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ (فۆكس نیوز) پەیوەندی كرد بە سەرۆكی دەزگای نەخۆشییەكانی چاوی ئەمریكا (د. ئەندریە تاو) و پرسیاری چۆنییەتی چارەسەری نەخۆشییەكانی لێكرد‌ .

دكتۆری ناوبراو پێی ڕاگەیاندوون : كە دەبێت هەموو (20) خولەكێك بۆماوەی (20) چركە چاو لەسەر شاشەی كۆمپیوتەرەكە هەڵبگیرێت، دەشڵێت منداڵەكانمان و گەورەكانمان خۆیان لەسەر ئەوە ڕاهێناوە كاتێك ‌تەماشای شاشەیەكی كۆمپیوتەر یاخود تەلەفزیۆن دەكەن چاو دەبڕنە شاشەكە،‌ بەڵام ئەمە زیان بەچاو دەگەیەنێت و دەبێت چاومان هەندێك جار دابخەین و بیكەینەوە، ڕاشیگەیاندووە: هەموو قوتابی و منداڵێك دەبێت لە سەرەتای وەرزی خوێندن پشكنینی چاویان بۆ بكرێت .
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.