گۆرانی بێژی دەنگخۆشی ساڵی هەشتاكان “ حەسەن غەریب” له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی دوا به‌رهه‌می هونه‌ری خۆیه‌تی كه بریتییه له لاواندنه‌وه‌یه‌ك بۆ شاری كه‌ركوك .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده كە خاوەن چەندین گۆرانی بە جۆش و خرۆشە و ئاواز و هۆنراوەی بۆ زۆربەی گۆرانیەكانی خۆی و هونەرمەندانی دیكەش داناوە ، به‌رهه‌می ئه‌مجاره‌ی خۆی تایبه‌ت كردووه به لاواندنه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ر و حه‌زین بۆ شاره برینداره‌كه‌ی كه‌ركوك .
ئه‌م به‌رهه‌مه تازه‌ی هونه‌رمه‌ند " حه‌سه‌ن غه‌ریب " كاریگەری زۆری هەیە بۆ هەموو مرۆڤێك و لە ناخەوە هەست بە ئازار دەكات ، ئەو لاواندنەوەش لە هۆنراوەی خودی خۆیەتی و بە دەم ژەنینی عودەكەی پێشكەشی دەكات .
هونه‌رمه‌ندی شاری كه‌ركوك لاواندنه‌وه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه رێز كردووه و ده‌لێت : : تا زوڵم و زۆردار نەبڕێتەوە لە شارەكەی من، بەگریان وشك قەد نابێتەوە هەردوو دیدەی من، تا گوێم نەبیستێ گریان و ڕۆۆ ڕۆۆی دایكی شەهیدان، هاواری بەسۆی بۆ كۆرپەكانی ئاسمانی گریاند، هەتاكو ئاوا ئێمە یەك نەبین دژی بێگانە، خۆخۆربین بە گیان لاشەی یەكتریبەرچو بێگانە، تاكو پێشمەرگە هەر وەكو هەڵۆ نەگەڕێتەوە، پاشماوەی دوژمن لە ناو شارەكەم نەسڕێتەوە، بەگریان وشك قەد نابێتەوە هەردوو دیدەی من، تاكو ئاڵاكەم نەگەشێتەوە بە شكۆمەندی، قەوم و خزمانم نەگەڕێتەوە تا بەسەربەستی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.