Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:32

10 کۆچبه‌ر له‌ ده‌ریای ئیجه‌ رزگارکران

لە قۆناغی یەکەمدا
کوردستان TV
100%

10 کۆچبەری نایاسایی کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵن لە دوورگەی یومورتا لە دەریای ئیجە گیریان خواردبوو، رزگارکران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکێک لە کۆچبەرە نایاساییەکان بە تەلەفۆن لایەنە پەیوەندییدارەکانی لە رووداوەکە ئاگادارکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە لەگەڵ نزیکەی 40 کەسدا لە دوورگەیەک گیریان خواردووە و داوای هاوکارییان کردووە.

لە دوای ئەوەی لێکۆڵینەوە لە شوێنی کۆچبەرە نایاساییەکە کراوە، دەرکەوتووە کە لە دوورگەی یومورتایە لە کەناراوەکانی شارۆچکەی ئایڤاڵک لە پارێزگای باڵکئەسیر لە باکووری دەریای ئیجە، دواتر فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا بە دوو هێلیکۆپتەر و بەلەمێک دەستیان بە کارەکانی گەڕان و پشکنین کرد.

لە قۆناغی یەکەمدا 10 کەس کە ژمارەیەکیان ژن و مناڵن، رزگارکران.

کارەکانی گەڕان و رزگاکردن لە ناوچەکە درێژەی هەیە.

 

سه‌رچاوه‌ - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.