Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 12:17

کۆشکى که‌رملین ته‌وه‌رى گفتوگۆى کۆبوونه‌وه‌که‌ى پوتین و ئه‌ردۆغانى ئاشکراکرد

له‌ ئیسته‌نبوڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن
كۆشكى كه‌رملین ته‌وه‌رى گفتوگۆى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى پوتین و ئه‌ردۆغانى ئاشكرا كرد
کوردستان TV
100%

كۆشكى كه‌رملین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌: ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكى رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا رۆژى دووشه‌ممه‌ 19ى تشرینى دووه‌مى 2018، له‌ ئیسته‌نبوڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى كۆشكى كه‌رملین سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ پوتین و ئه‌ردۆغان تاوتوێى چه‌ند ته‌وه‌رێك ده‌كه‌ن، گرنگترینیان شه‌ڕى ناوخۆى سووریا و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌نقه‌ره‌ و مۆسكۆن.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكى رووسیا و سه‌رۆكى توركیا‌ به‌ شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ سه‌یرى دوایین هه‌نگاوه‌كانى دروستكردنى هێلێ ده‌ریایى ( تورك ستریم ) بۆ گواستنه‌وه‌ى غازى سروشتیى رووسى بۆ ئه‌وروپا له‌رێى توركیاوه‌ ده‌كه‌ن.

جێى ئاماژه‌یه‌ دروستكردنى هیلێ تورك ستریم كه‌ هێلێكى گواستنه‌وه‌ى غازى سروشتیی رووسیه‌ بۆ ئه‌وروپا له‌ رێگه‌ى توركیاوه‌ له‌ ده‌ریاى ڕه‌ش له‌ ئایارى ساڵى 2017 ده‌ستى پێكرد، كه‌ گه‌وره‌ كۆمپانیاى رووسى ( غازبرۆم ) پلانى داناوه‌ تا له‌ كۆتایى ساڵى 2019 ده‌ست بكات به‌ ناردنى غازى سروشتى له‌ رێگاى تورك ستریم .

ئاماده‌كردن و وه‌رگێرَان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.