Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 22:59

بزانه‌ هۆکاره‌کانی نه‌کوژانه‌وه‌ی گڵۆپی ڕۆن چین؟

هه‌ریه‌ك له‌م خاڵانه‌ زیان به‌بزوێنه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت
کوردستان TV
100%

زۆرێك له‌شۆفێران كاتێك گڵۆپی ئاماژه‌ی ڕۆن له‌نێو داشبۆردی ئۆتۆمبێله‌كانیان هه‌ڵده‌بێت، ڕۆنی بزوێنه‌ر ده‌گۆڕن‌و به‌وه‌ش كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت، گڵۆپه‌كه‌ ده‌كوژێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێك كات گڵۆپه‌كه‌ به‌هه‌ڵبوویی ده‌مێنێته‌وه‌، هۆكار چییه‌؟

ئاشكرایه‌ هه‌ر سیستمێك یان پارچه‌ سیستمێك له‌ نێو ئۆتۆمبێل له‌كۆمه‌ڵێك پارچه‌ی بچووكتر و پێكهاتوو پێكه‌وه‌ كاره‌كه‌ ته‌واو ده‌كه‌ن، له‌كاتی بوونی كێشه‌ له‌ یه‌كێكیاندا ته‌واوی سیستمه‌كه‌ زیانی به‌رده‌كه‌وێت‌و ناتوانێت به‌باشی كاری خۆی بكات تا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.

دیاره‌ سیستمی چه‌وركردنی ناو بزوێنه‌ریش هه‌مان شته‌، كاتێك كێشه‌ له‌یه‌كێك له‌پارچه‌كان دروستببێت، گڵۆپی سیستمه‌كه‌ هه‌ڵده‌بێت، یان گێچی فشاری ڕۆن كه‌م ده‌خوێنێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند هۆكارێك هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن:

  1.  بچڕانی وایه‌ری سه‌ر جۆزه‌ی ڕۆن‌و فیوزكردنی
  2. گیرانی بۆرییه‌كانی ڕۆن
  3. گیرانی پاڵپێوه‌ری سه‌ره‌تایی ناو كێسی ڕۆن
  4. پیسبونی پاڵپێوه‌ری سه‌ره‌كی ڕۆن
  5. تێكچونی جۆزه‌ی ڕۆن
  6. وه‌ستانی ئۆیڵ په‌مپ

هه‌ریه‌ك له‌م خاڵانه‌ زیان به‌بزوێنه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌وه‌ كرا ئۆیڵ په‌مپ سوتاوه‌ یان له‌كاركه‌وتوه‌، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ بزوێنه‌ر له‌كاربخرێت، چونكه‌ له‌و كاته‌دا به‌هیچ جۆرێك ڕۆن ناگات به‌بزوێنه‌ره‌كه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی داخورانی پستۆنه‌كان‌ و له‌كاركه‌وتنی ته‌واوه‌تی.

سه‌رچاوه‌/ Traffic Fm

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.