به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 19ى تشرینى دووه‌مى 2018، چه‌كداره حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن ئاماده‌ییان بۆ ئاگربه‌ستێكى فراوان ده‌ربڕى.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه سپوتنیك به‌یاننامه‌یه‌كى چه‌كدارانى حوسییه‌كانیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه و تیایدا هاتووه ئه‌وان ئاماده‌ى ئاگربه‌ستێكى فراوانن ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانه‌ى كه وڵاتى سعودییه سه‌رپه‌رشتى ده‌كات ئاشتیان ده‌وێت و دوخه‌كه به رێككه‌وتنێكى ئاشتیخوازانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
چه‌كداره حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن ده‌ربڕینى بڕیاره‌كه‌یان دواى ئه‌وه دێت كه گورزێكى كوشنده‌یان به‌ركه‌وتووه به‌هۆى بۆردومانى هاوپه‌یمانه‌كان كه وڵاتى سعودییه سه‌رپه‌رشتى ئه‌و هاوپه‌یمانه ده‌كات.
له كۆتایى ساڵى 2014، یه‌مه‌ن له بارێكى شه‌ڕى ناوخۆدایه كاتێك میلیشیا حوسییه‌كانى شیعه حكومه‌تى سه‌رۆك مه‌نسور عه‌بد ره‌به هادى ڕووخاند له ئازارى ساڵى 2015، سعودیه و هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تى كه‌نداوى عه‌ره‌بى به سه‌ركردایه‌تى سعودیه هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌نسور عه‌بد ره‌به هادى ده‌ده‌ن.
جێى ئاماژه‌یه له ئێستادا 14 ملیۆن هاووڵاتى یه‌مه‌ن رووبه‌ڕووى ره‌وشى برسێتى بوونه‌ته‌وه و به پێى ئاماره‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌روه‌ها ڕێكخراوى (منداڵه‌كان ڕزگار كه‌ن)، كه بنكه‌ى سه‌ره‌كى له وڵاتى به‌ریتانیایه، مه‌زه‌نده‌ى كردووه كه له ساڵى 2017دا 50 هه‌زار منداڵى یه‌مه‌نى به‌هۆى برسێتیه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه .
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.