ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕێككه‌وتی19ی11ی2018 له‌سینما مێگامۆڵ سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان _ لقی هه‌ولێر به‌هاوكاری گرووپی دۆق شارته‌ر ئه‌لبوومێكی گۆرانی منداڵانیان بۆ به‌هره‌مه‌ند ڕۆزانا بڵاوكرده‌وه.
به‌ئاماده‌بوونی مێوانانی خۆشه‌ویست و منداڵانی قووتابخانه‌ی شیلان كه‌پێك هاتبوون له قووتابیانی هاوپۆلی ، دوای وتاری لقی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان و گرووپی دۆق شارته‌ر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری هونه‌ری هه‌ولێرو لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به‌سه‌ر ته‌واوی ستافی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئه‌لبوومه دابه‌شكرا ، له‌كۆتاییدا سیدی ئه‌لبوومی گۆرانی به‌سه‌ر ئاماده‌بووان دابه‌شكرا.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.