لە نەخۆشخانەیەكی شاری شیكاگۆ لە ئەمریكا لە رووداوێكی تەقەكردن 4 كەس كوژران، لەنێوانیاندا ئەفسەرێكی پۆلیسی تێدایە.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە كەسێك دەستڕێژی گوللەی بەشێوەیەكی هەڕەمەكی بۆ سەر نەخۆشخانەكەی شیكاگۆ ئەنجامداو 2 كارمەندی نەخۆشخانەكە و ئەفسەرێكی پۆلیس كوژران
هێزەكانی پۆلیس لە شیكاگۆ روونیانكردەوە كە دوای رووبەڕووبوونەوەیەك، ، تەقەكەرەكە كوژراوە، بەڵام ئاماژەیان بەوە نەدا كە ئایا تەقەكەرەكە خۆی كوشتووە یان بەدەستی هێزە ئەمنییەكان كوژراوە.
بەپێی گوتەی ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس تەقەكەرەكە هەڵیكوتاوە سەر نەخۆشخانەی مێرسی، بەهۆیەوە ئەفسەرێكی پۆلیس و پزیشكێك و یاریدەدەرێكی پزیشك گیانیان لەدەستداوە.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.