ئه‌فغانستان؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خوێناوى له ئاهه‌نگێكى ئاینیى یادى له دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) روویدا
ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى له ناو ئاهه‌نگێكى تایبه‌ت به یادى له دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام(د.خ) له ئه‌فغانستان روویداو لانى كه‌م 40 كه‌س كوژران.
نه‌جیب دانیش وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، به‌هۆى ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌وه زیاتر له 65 کەس کوژران و برینداربوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ته‌قینه‌وه‌كه له‌ناو هۆڵێكدا بووه كه ئاهه‌نگێكى یادى له دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام(د.خ)ى كردووه‌ته ئامانج.
تا ئێستا هیچ گروپ و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتى ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌كه‌ى له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.