چی بكرێت باشه بۆ ئهوهی ژیانی خۆمان له ههوره تریشقه و لێدانی بروسك بپارێزین ئهگهر كاتی ئاوا مهترسیدار له دهرهوهی ماڵهكانماندا بووین .
بۆ خۆپاراستن لە بروسك ، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومە لەرزەزانی هەرێمی كوردستان ژمارهیك رێنمایی بڵاوكردووهتهوه كه پێویسته له كاتی بوونی بروسك ئهنجامی بدهین .
پێویسته به زووترین كات تەلەفۆن و مۆبایلەكەت دابخەیت ، ئەگەر لە ناوچەیەكی كشتوكاڵی بیت ئەوا تا بكرێت دوور بكەوە كە لەو شوێنانەی كە داری بەرزی لێیەو هەوڵبدە بگەیتە ناوچەیەكی دەشتایی و نزم كە درەختی باڵا نزمی لێبێت .
ئەگەر لە ژێر یان نزیك دارێكی درێژو تهنیا بووی خێرا لێی دوور بكەوە نابێت له شوێنی بهرز بووهستین ، پێویسته لە نزیك ستوونەكانی كارباو تەلەفۆن و تاوێرەكانی پەیوەندی و گەیاندن دوور بكەوینهوه ، ههروهها لە كەلوپەل و ئامێری ئاسنینی وەك تەڵبەندەكان و هەرچی جۆرە بارستە كانزایەكی كەڵەكەبوو بێت دوور بكەوە .
تا بكرێت نەچیتە رووبەرە كراوەكان، وە ئەگەر بە ناچاری لە شوێنێكی وا بوویت، دەستبەجێ لەسەر رووی زەوی پاڵكەوە، یان لایەنی كەم دابنیشەو نەڕۆیت تا گێژەڵووكەكە دوور دەكەوێتەوە یان كۆتایی دێت ، لە كەناراوەكانی وەك دەریاو دەریاچەكان و چەم و ناوچە شێدارەكان دوور بكەوە .
ئەگەر لەناو ئۆتۆمبیل بوویت، ئەوا دامەبەزە، چونكە پەیكەری ئۆتۆمبیلەكەت جۆرێك لە پارێزگاریت پێ دەبەخشێ ، بەكارنەهێنانی ئامێرە كارەباییەكان لە دەرەوەی ماڵەوەو لە كاتی نزیكبوونەوەی گێژەڵووكەی بروسك ، پێویسته ئهریهلی ئۆتۆمبێلهكهمان دابهزێنین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.