منداڵێكی به‌هره‌مه‌ندی كوردی ته‌مه‌ن 8 ساڵ به ناوی " ڕۆزانا رۆژگار " ئه‌لبوومێكی گۆرانی كه تایبه‌ته به منداڵان به ناوی " پاراستنی زه‌وی " بڵاوده‌كاته‌وه و پێشكه‌ش به منداڵانی كوردی ده‌كات .
ئه‌م كچه به‌هره‌مه‌نده دوێنی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 19/11/2018 له شاری هه‌ولێر و له رێوره‌سمێكی شایسته‌دا ئه‌ابوومێكی گۆرانی كه 10 تراك له خۆ ده‌گرێت و له ژێر ناوی " پاراستنی زه‌وی " بڵاوكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و قوتابخانه‌ی زانیاریی ئینگلیزی ناحكوومی به‌شێك له خه‌رجی ئه‌لبوومه‌كه‌یان دابینكردبوو .
هونه‌رمه‌ند " هۆگر ئه‌حمه‌د " كه كاری ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی بۆ كلیپه‌كه ئه‌نجامداوه ، ئاشكرایده‌كات ئه‌لبوومه‌كه له لایه‌ن گرووپی دۆق شارته‌ر به‌رهه‌م هێنراوه و تراكه‌كانی ئه‌لبوومه‌كه به گشتی په‌یامی مرۆڤدۆستیی، ڕۆشنبیری، په‌روه‌رده‌یی و نیشتمانی ده‌گه‌یه‌نێت .
جێی باسه ئه‌م ئه‌لبوومه دوێنی 19/11 2018 له‌لایه‌ن سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هه‌ولێر له مێگامۆلی شاری هه‌ولێر بڵاوكرایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.