دوای یه‌ك ساڵ له كاركردن ، گۆرانیبێژی كورد " ماریا هه‌ورامی " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتییه له ڤیدیۆ كلیپێك له ژێر ناوی " له یاد ناچێ " بڵاوده‌كاته‌وه .
شاعیری كورد " ئیسماعیل خورماڵی " تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه و هونه‌رمه‌ند " بورهان موفتی زاده " ئاوازی گۆرانییه‌كی ئاماده‌كردووه و " ئارام سه‌ردار" كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه ئه‌نجامداوه ، ئەو خانمە گۆرانیبێژە نزیکەی ساڵێکە خەریکی کارکردنە بۆ ئەو گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە تازه‌یه .
ئه‌م گۆرانیبێژه پێشتر بەرھەمە ھونەرییەکانی زیاتر لە فێستیڤاڵ و بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکاندا پێشکەش ده‌كرد ، ناوبراو گۆرانییه‌كی به شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ل گۆرانیبێژ " عادل هه‌ورامی " بڵاوكردووه‌ته‌وه ، پێشتر له‌گه‌ل گرووپی كیژانی سلێمانی كاری هونه‌ری ده‌كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.