ساڵى ٢٠٢٠ ، وولاتى چین یه‌كه‌مین مانگى ده‌ستكردى زیره‌ك ره‌وانه‌ى ئاسمان ده‌كات و به‌مه‌ش ریكۆردێكى مێژووی ده‌شكێنیت و ده‌بێته یه‌كه‌مین ووڵات كه ٢ مانگى ده‌بێت .
له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى تێچووى كاره‌با ، وولاتى چین بریاریداوه ساڵی ٢٠٢٠ مانگێكى ده‌ستكردى زیره‌ك هاوشێوه‌ى مانگى راسته‌قینه ڕه‌وانه‌ى ئاسمان بكات و له به‌رزى ٥٠٠ كیلۆمه‌تر جێگیرى بكات ، ڕووناكى ئه‌م مانگه ٨ هێنده‌ى مانگه‌كه‌ى خۆمانه و له ئاسمانى شاری چێنگدۆ جێگیر ده‌كرێت و به پێ ى مانگى راسته‌قینه ده‌خولێته‌وه .
ئه‌م مانگه له توانایدا هه‌یه ٥٠ كیلۆمه‌تر چوار گۆشه رووناك بكاته‌وه و تێچووى ساڵانه‌ى ١٧٠ ملیۆن دۆلاره (1.2 بلیۆن یوان)" له هه‌مان كاتدا سه‌دان ملیۆن دۆلار بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌رێنێته‌وه ئه‌مه‌ش به هۆى كه‌م به‌كارهێنانى كاره‌با له شه‌واندا به تایبه‌ت بۆ رووناك كردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كان ، گه‌ر بێت و ئه‌م كاره سه‌ركه‌وتو بێت ، تا ساڵى ٢٠٢٢ ، وولاتى چین ٣ مانگى تر ره‌وانه‌ى ئاسمان ده‌كات .
ئه‌م مانگه له زه‌ویه‌وه كۆنترۆل ده‌كرێت و ده‌تواندرێت ڕێژه‌ى رووناكیه‌كه‌ى كه‌م و زیاد بكرێت و شوێنه‌كه‌ى بگۆردرێت و هه‌وره‌ها دابگیرسێندرێـت و بكوژێندرێته‌وه ، له راستیدا ئه‌م بیرۆكه‌یه هى وولاتى رووسیایه و ساڵى ١٩٩٠ سه‌رقالى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى زنامیا ، به‌لام به‌هۆى شه‌ڕى روسیا له‌گه‌ل وولاته هه‌ریمیه‌كانى ده‌ور و به‌ر ، ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێنه‌كرا .
هه‌موو ئه‌مانه‌وه به هۆى په‌ره‌سه‌ندنى زیره‌كى ده‌ستكرده‌وه یه ، به تایبه‌تى رۆبۆتیك تا ساڵى ٢٠٢٥ سه‌دا ٤٠ ى مرۆڤایه‌تى كاره‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و رۆبۆیتك جێگایان ده‌گرنه‌وه .
زۆرینه‌ى وولاتان سه‌رقالى په‌ره‌پێدان و پێشخستنى بوارى زیره‌كى ده‌ستكرد و رۆبۆتیكن ، وولاتى ئیمارات گه‌نجێكى ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ ده‌كاته وه‌زیرى زیره‌كى ده‌ستكرد ( یه‌كه‌مجاره وه‌زاره‌تێكى له‌و شێوه‌یه دابمه‌زرێنێت )، ئێمه‌ى كورد چیمان كردوه و ده‌بێت چی بكه‌ین ؟
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.