وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا به تۆمه‌تی پشتیوانیكردنی دارایی تیرۆر، پێنج كه س و چوار كۆمپانیا كه له ئێران، رووسیا و سووریا چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن خسته نێو لیستی ره‌شه‌وه.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا رایگه‌یاند به‌هۆی پشتیوانی كردنی دارایی رژێمی ئه‌سه‌د، حزبوڵلا و حه‌ماس، پێنج كه س و چوار كۆمپانیا كه له ئێران، رووسیا و سووریا چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن خرانه نێو لیستی ره‌شه‌وه.
به پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه وێڕای بلۆككردنی موڵك و پاره‌كانیان له ئه‌مریكا، هاوكات بازرگانی كردنیشیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.