فیستیڤاڵی كوردستان بۆ موزیك و گۆرانی كاتژمێر ٥ـی ئێواره له ھۆڵی ڕۆشنبیری له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی موزیكی- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و ھونه‌ری ھه‌ولێر ده‌ستی پێكرد.
ئه‌و فیستیڤاڵه به به‌شداری ٨ تیپی ھونه‌ری له چوار پارچه‌ی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، له ٢١/١١ تا ٢٣/١١/2018 ئه‌و فیستیڤاڵه پایته‌ختی كوردستان پڕ ده‌كات له گۆرانی و موزیك، كه ھه‌ریه‌كه‌یان گوزارشت له ناوچه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت گۆرانیه‌كانی باكوور كه پڕن له ئاوازی چیاكان و قوڕگه سپیهكانیش له باشووره‌وه ده‌مانخه‌نه باوه‌شی موزیكی ڕه‌سه‌ن.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.