مانگی ده‌ستكردی HDی مه‌غریبی به‌ناوی "MOHAMMED VI-B"، له وڵاتی غینیای فه‌ڕه‌نسییه‌وه هه‌ڵدرا.
به‌پێی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه كۆمپانیای Thales Alenia Space بڵاویكردووه‌ته‌وه، مانگه ده‌ستكرده‌كه كاتژمێر 2:42ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی ناوخۆیی غینیای فه‌ڕه‌نسی له‌ناوه‌ندی ئاسمانیی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌ڵدراوه.
كۆمپانیاكه رایگه‌یاندووه كه مانگه ده‌ستكرده‌كه توانای تۆماركردنی وێنه‌ی HDی هه‌یه و دوای 55 خوله‌ك له مووشه‌كه‌كه جیابووه‌ته‌وه كه له‌ڕێگه‌یه‌وه هه‌ڵدراوه بۆ بۆشایی ئاسمان.
مانگی ده‌ستكردی "MOHAMMED VI-B" توانای هه‌یه له‌بواری شارستانی و ئاسایش‌دا خزمه‌ت بكات و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌بواری چاودێری، نه‌خشه، پشكنین، گه‌شه‌سه‌ندنی ناوچه‌یی، چاودێریی كشتوكاڵ، رێگرتن له زیانه‌كانی كاره‌ساتی سروشتی، چاودێریی به‌بیابانبوون و چاودێریی سنوور و كه‌ناراوه‌كان به‌كاربهێنرێت.
مه‌غریب 7ی تشرینی دووه‌می 2017، مانگی ده‌ستكردی "MOHAMMED VI-A"ی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كردبوو.
سه‌رچاوه/ AA
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.