Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:24

به‌ڤیدیۆ.. به‌هۆی وه‌ڕگه‌رانی پاسێک حه‌وت که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 15ی دیکه‌ش برینداربوون

شۆفێری پاسه‌كه‌ كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%

وه‌رگه‌ڕانی مینی پاسێك له‌ ماڵاتیا، گیان له‌ده‌ستدانی حه‌وت كه‌س و برینداربوونی 15ی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ شارۆچكه‌ی داره‌نده‌ سه‌ربه‌ پارێزگای ماڵاتیا، مینی پاسێك وه‌رگه‌ڕا، به‌پێی ئاماره‌ به‌راییه‌كان له‌و رووداوه‌دا، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 15ی دیكه‌ش برینداربوون.

رووداوه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی باغڵارباشی له‌سه‌ر رێگای داره‌نده‌-ماڵاتیا روویداوه‌ كاتێك شۆفێری مینی پاسه‌كه‌ كه‌ تا ئێستا ناسنامه‌ی دیارنییه‌ كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی ئاماره‌ به‌راییه‌كان له‌و رووداوه‌دا، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 15 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.