ئهسكیشخری شۆركۆ ئهویتان، پێشكه‌شكاری وه‌رزشی كه‌ناڵێكی ناوخۆی توركیا له په‌خشی راسته‌خۆدا جه‌ڵته‌ی دڵ لێیدا.
پێشكه‌شكاره‌كه له نێو ستۆدیۆ خه‌ریك بوو تاوتوێی یه‌كێك له یارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد، كاتێك سه‌ری نزم كرده‌وه،ده‌م و ده‌ست له‌قسه‌كردن وه‌ستا، دوای كه‌مێك له بێ ده‌نگی، سه‌رخسته سه‌ری مێزه‌كه‌ی به‌رده‌می، دواتر كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستداو له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه.
دوای رووداوه‌كه‌ش بێژه‌ره‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه‌و له‌ژێر چاودێری پزیشك دایه‌وه باری ته‌ندروستی جێگیره.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه/ سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.