به بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مێهره‌بانی (د.خ) له شاری پاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان په‌رده له سه‌ر گه‌وره‌ترین ده‌فی جیهان لادرا.
له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا و له كه‌شێكی عارفانه، گه‌وره‌ترین ده‌فی جیهان ڕوونوێنی كرا، ئه‌م ده‌فه زیاتر له دوو مه‌تره و كێشه‌كه‌شی 100 كیلۆیه و له ئه‌لمینیۆم درووست كراوه.
هاوكات له گه‌ڵ ڕوونوێنی له‌م ده‌فه، 300 كه‌س له ژه‌نیارانی ده‌فی خانووی ده‌فی پاوه هونه‌ری خۆیان پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد.
سه‌رۆكی شاره‌وانی پاوه له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ڕایگه‌یاند كه شاری پاوه مه‌ڵبه‌ندی عارفانی گه‌وره و ژه‌نیارانی ده‌ف بووه. ڕاشیگه‌یاند كه پاوه وه‌ك ناوه‌ندی ده‌فی وڵاتی ئێران ده‌ستنیشان كراوه.
عه‌لی محه‌ممه‌د میری سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی شوێنی ده‌فه‌كه‌ش كه به فلكه‌ی ده‌ف ناسراوه، وتی: ئه‌م شوێنه له سه‌ر ڕێگای ئه‌و زیاره‌تكارانه‌یه كه سه‌ردانی كۆسه‌ی هه‌جیج و سوڵتان ئێسحاق ده‌كه‌ن.
قایمقامی پاوه‌ش ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له شانازییه‌كانی شاری پاوه ئه‌وه‌یه كه دانیشتووانه‌كه‌ی گرنگییه‌كی تایبه‌ت به ئامێری ده‌ف ده‌ده‌ن.
په‌روێز ئیده‌پور وتی: به‌م بۆنه‌وه گه‌وره‌ترین ده‌فی جیهان له شاری پاوه و له فلكه‌یه‌ك به‌م ناوه دانراوه.
پاوه ته‌نیا شاری ئێرانه كه خانووی ده‌فی هه‌یه.
گه‌وره‌ترین ده‌فی جیهان كه ئێستا له شاری پاوه‌یه، له شاری سنه و له لایه‌ن كه‌سێك به ناوی مامۆستا حه‌یده‌ر محه‌ممه‌دی درووست كراوه و به په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.