Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:23

جوانی سروشتی کوردستان له‌ تابلۆکانی فه‌یسه‌ڵ عوسمان

(٥١) تابلۆی زه‌یتی و ئاوی تێدا نمایش كرا
کوردستان TV
100%

وه‌ك نیگار كێش ده‌ڵێت : ”له‌ نێوان من و ئاو باران و ره‌نگ هیچ لێك ترازانێك نییه‌، لای من ئاو هاوكارێكی گرنگتره‌ له‌ فڵچه‌ له‌ په‌رش و بڵاوه‌پێكردنی ره‌نگه‌كان له‌ هه‌ردوو كه‌ره‌سته‌ی  ئه‌كریلیك و ره‌نگی ئاوی“.

 له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ ئه‌مڕۆ  پێنچ شه‌ممه‌  به‌ چاودێری و ئاماده‌بوونی (د.پشتیوان سادق) وه‌زیری په‌روه‌رده‌، پێشانگای نیگاركێشی مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیاری په‌روره‌ده‌یی فه‌یسه‌ڵ عوسمان له‌ هۆڵی  میدیای شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌. له‌م پێشانگه‌یه‌دا كه‌ (٥١) تابلۆی زه‌یتی و ئاوی تێدا نمایش كرا، نیگاركێش به‌ فڵچه‌ دیمه‌نه‌ جوانه‌كانی سروشتی كوردستان و ژنی كوردی نه‌خشاندبوو و هه‌وڵی دابوو ژیانی كۆن دووباره‌ بۆ نه‌وه‌ی نوێ نمایش بكاته‌وه‌. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش قوتابیانی چه‌ندین قوتابخانه‌ به‌شداربوون له‌ پێشانگه‌كه‌دا.

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.