Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:16

سه‌رۆک بارزانی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی کۆبوونەوە

بریاره‌ له‌گه‌ڵ نوری مالیكی كۆبێته‌وه‌
کوردستان TV
#6 #7
100%


دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆك بارزانی بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا، لە میانی زنجیرە كۆبوونەوەكانیدا پێش كەمێك لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە.

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنج شه‌ممه‌، پێشوازی كرد لە سەرۆك بارزانی ، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان شاندی یاوەری سەرۆك بارزانی و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە.

ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی حكوومەتی نوێی عێراق و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح و فالح فەیاز سەركردە لە هاوپەیمانی بنیاتنان كۆبووبووەوە.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ به‌غدا رایگه‌یاند دوای دیداری له‌گه‌ڵ حه‌لبووسی بریاره‌ له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌ كۆبێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.