دەستەی گشتیی پۆلیسی ئینتەرپۆل سهرۆكێكی نوێی دیاریكرد كه كهسێكی خهڵكی كۆریای باشووره.
دوای ئەوەی مینگ هۆنگڤی چینیی لە وڵاتەکەی دەستگیرکرا و پۆستەکەی چۆڵ بوو، کیم جۆنگ یانگ کە خەڵکی کۆریای باشورە، وەک سەرۆکی پۆلیسی نێودەوڵەتیی (ئینتەرپۆل) هەڵبژێردرا.
لە کۆبوونەوەی دەستەی گشتیی ئینتەرپۆل لە شاری دوبەی سازکرا، کیم جۆنگ یانگ دوای بەدەستهێنانی دوو لەسەر سێی دەنگەکان بووە سەرۆکی نوێی ئینتەرپۆل.
ئەمریکا و بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا دژی ئەوە بوون کە پرۆکۆپچوک وەک سەرۆکی ئینتەرپۆل هەڵبژێردرێت، چونكه گومانیان ههبووه لهوهی مۆسکۆ "لیستی سور"ی ئینتەرپۆل بەمەبەستی بێدەنگکردنی نەیارە سیاسییەکانی لە دەرەوەی روسیا بە شێوەیەکی خراپ بەکاربهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.